ناس کورد-
عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان سکاڵای یاسایی دژی بەرپرسی گومرگی دەروازەی سنوریی فیشخابور تۆمار کرد بەهۆی "هێنانی ئاژەڵی سوری بە قاچاخ."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلی حەمە ساڵح لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (11ی نیسانی 2021) دەڵێت، "ڕۆژانە پێنج ھەزار ئاژەڵی سوری بە نایاسایی "قاچاخ" و بەبێ گومرگ لە فیشاخبورەوە دەھێندرێتە ھەرێمی کوردستان و بەسەرجەم بازگەکانی ئاسایشدا تێپەڕدەکرێت."
دەشڵێت، "قازانجی ئەوانەی ئەم کارە دەکەن لە ڕۆژێکدا 125 ھەزار دۆلارە، بەھۆی قازانجی ئەم دەسەڵاتدارانە ھەزاران ئاژەڵدار تووشی مایەپوچ دەبێت و بەرھەمی ناوخۆ لەنێو دەچێت."
عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشکردووە کە "ئەم قاچاخچێتیە کاریگەری گەورەی لەسەر ھەرزانکردنی نرخی گۆشت نییە، چونکە پێش ھاتنی ئاژەڵی قاچاخ کیلۆیەک گۆشت لە مەیدانی ئاژەڵان چوار هەزار و 450 دینار بوەو ئێستا تەنیا 500 دینار دابەزیوە."
جەختی کردووەتەوە کە "ئەم ئاژەڵانە بەبێ پشکنین و کەرەنتینە داخڵ دەکرێن و گۆشتەکەش بۆنێکی ناخۆشی ھەیەو مەترسی تەندروستی دروست دەکات."