ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەگەرى کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان لە کاتەکانى پێش نیوەڕۆ هەیە و شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، لە پاشنیوەڕۆدا ئەگەری تاوەباران هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانى گەرماش بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو کەمێک نزم دەبنەوە.
هاوکات، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "بەگوێرەی پێشبینییەکان لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەگەری چالاکبوونەوەی ھەورەبروسکە و تاوە باران هەیە، بەتایبەت لە ھەندێک لەناوچەکانی سنوری راپەرین و سلێمانی و ھەڵەبجە و ناوچە شاخاویەکانی سنوری ھەولێر ."