گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تەندروستیی هەرێم ’’مژدەیەک’’ بە وەرگرانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەدات

2021.04.11 - 10:39
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی هەرێم ’’مژدەیەک’’ بە وەرگرانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەدات

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی داوا دەکات هاووڵاتیان خۆیان ناونوس بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و ڕاشیگەیاند، هەرکەس ڤاکسینەکە وەربگرێت، کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی وەردەگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەریم (یەکشەممە 11ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بۆ سەلامەتی خۆیان و خانەوادەیان بۆ وەرگرتنی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا، خۆیان ناونووس بکەن لە پۆڕتاڵ و سیستەمی ئۆنڵاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم لینکەی خوارەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " وەزارەتی تەندروستی کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان."

 

شێوازی ناونوسین 

 

لینکی ناونوسین: http://vac.health.digital.gov.krd/