گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری و وردەکاری

ئەمڕۆ کاروانێکی ڤاکسینی فایزەر دەگاتە عێراق

2021.04.11 - 08:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمڕۆ کاروانێکی ڤاکسینی فایزەر دەگاتە عێراق

ناس کورد-

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی عێراق یەکەم کاروانی ڤاکسینی فایزەری ئەمریکی پێدەگات و ڕەتیشی دەکاتەوە لە مانگی ڕەمەزاندا قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی ڕابگەیەنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

پێشتر عێراق 50 هەزار ژەم ڤاکسینی سینۆفارمی چینی و 336 هەزار ژەم ڤاکسینی ئەسترازینیکای بەریتانی پێگەیشتووە و دابەشی کردووە.

 

جاسب حجامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرخ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی (11ی نیسانی 2021) دەڵێت، "چەند بارێک ڤاکسینی نوێ دەگەنە عێراق، ئەمڕۆ ڤاکسینی فایزەر دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا" بەڵام ئاماژەی بە ژمارەی ڤاکسینەکە نەداوە.

 

باسی لەوەشکردووە، "ڤاکسینەکان سەلامەتن و متمانەپێکراون لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە، لەگەڵ گەیشتنی بە فڕۆکەخانە، بەسەر بەغدا و پارێزگاکانی تردا دابەش دەکرێت،" بە دڵنیاییەوە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

 

تائێستا و بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، نزیکەى 133 هەزار کەس بە هەردوو ڤاکسینی ئەسترازینیکا و سینۆفارم کوتراون.

 

هاوکات ڕیاز حەلەفی، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕەتی کردەوە کە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە مانگی ڕەمەزاندا ڕابگەیەنرێت و داواشی لە میدیاکان کرد زانیارییەکان لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە بگوازنەوە.

 

لە لایەکی ترەوە، جیهاد دیوان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر بە ڕۆژنامەکەى وتووە، "هیچ نوسراوێک لە لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەى کۆرۆناوە دەرنەچووە بۆ ئەوەى گەشتیاران ناچار بکات بە کوتانی ڤاکسین، تەنها پێویستی بە پشکنینی PCR هەیە کە پێش 72 کاتژمێر کردبێتیان."