گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دەوڵەمەندترين 5 كەسايەتى عەرەب كێن؟

2021.04.10 - 23:57
App store icon Play store icon Play store icon
دەوڵەمەندترين 5 كەسايەتى عەرەب كێن؟

ناس کورد- 

سەرەڕاى ئەوەى ساڵى 2020 ساڵێكى سەخت بوو بۆ زۆرينەى دانيشتوانى جيهان بە تايبەتى لە ڕووى داراييەوە، بەڵام ملياردێرەكانى جيهانى نەگرتەوە و بەڵكو سەروەت و سامانيان لە زيادبوندا بوو، ليستى گۆڤارى "فۆڕبس"يش بۆ دەوڵەمەندترين كەسايەتيەكانى 2021ى جيهان 22 عەرەبى تێدابوو، ئەوەش لە كاتێكدايە ساڵى پێشترى 21 عەرەبى تێدا بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ليستەكەى گۆڤارى فۆڕبس كە (شەممە 10ى نيسانى 2021) بڵاويكردووەتەوە، دەوڵەمەندترين 5 كەسايەتى عەرەب لەمساڵدا بريتين لە:

 

1- ناسف ساوێرس

 

ناسف ساوێرس مسرييەو خاوەنى 8 مليار و 300 مليۆن دۆلارە و دەوڵەمەندترين كەسايەتى عەرەبييە، تەنها لە ساڵى 2020دا 3 مليار و 300 مليۆن دۆلار چووەتە سەر سامانەكەى.

 

ئەم كەسايەتييە خاوەنى 6%ى كۆمپانياى Adidasەو كۆمپانياى OCI بەڕێوە دەبات كە گەورەترين بەرهەمهێنەرى چيمەنتۆى نايترۆجينييە لە جيهاندا، هەروەها لەساڵى ڕابردودا بووە بە خاوەنى 5%ى كۆمپانياى Madison Square Garden Sports و خاوەنى تيمەكانى NBA Knicks  و NHL  Rangersە.

 

2- يسعد ربراب

 

يسعد ربراب ملياردێرى جەزائيرى خاوەنى 4 مليار و 800 مليۆن دۆلارە و سامانەكەى 600 مليۆن دۆلار زيادى كردووە، خاوەنى كۆمپانياى Cevitalە كە هەر خۆى دامەزرێنەريەتى  و خاوەنى گەورەترين كۆمپانياى بەرهەمهێنانى شەكرە لە جيهاندا كە ساڵانە 2 مليۆن تۆن بەرهەم دەهێنێت.

 

3- ماجد فەتيم

 

ماجد فەتيم ملياردێرى ئيماراتى خاوەنى 3 مليار و 600 مليۆن دۆلارە و ساڵى ڕابردوو سامانەكەى 300 مليۆن دۆلار زيادى كردووە، ساڵى 1992 گروپى ماجد فەتيمى دامەزراندووە، خاوەنى 13 هۆتێل و 26 ناوەندى بازرگانييە.

 

فەتيم مۆڵەتى كارپێكردنى هايپەر ماركێتى Carrefourى فەرەنسى هەيە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باكورى ئەفريقا و ناوەڕاستى ئاسيا.

 

4- نەجيب ساوێرس

نەجيب ساوێرس ملياردێرى ميسرى بە 3 مليار و 200 مليۆن دۆلار پلەى چوارەمى دەوڵەمەندترين كەسايەتيەكانى عەرەبى گرتووە و ساڵى ڕابردوو سامانەكەى 200 مليۆن دۆلار زيادى كردووە، سەرۆكى ئەنجومەنى ئيداريى كۆمپانياى "ئۆراسكۆم" بۆ وەبەرهێنان و كۆمپانياى Italiaonlineە كە لە بوارى ئينتەرنێتدا كار دەكات.

 

هەروەها خاوەنى 88%ى كۆمپانياى Euronews ە و لە دورگەى "گرينادا"ش خاوەنى كۆمەڵگەيەكى گەشتيارى گرانبەهايە بەناوى Silversands، زياتر لە نيوەى سامانەكەى لە وەبەرهێناندايە لە بوارى ئاڵتون و يەكێكە لە 10 گەورەترين بەرهەمهێنەرەكانى ئاڵتون لە جيهاندا.

 

5- عەبدوڵڵا بن ئەحمەد غرير

 

ئەم ملياردێرە ئيماراتييە خاوەنى خاوەنى 2 مليار و 800 مليۆن دۆلارە و لەو ساڵى پێشوودا سەروەتەكەى 900 مليۆن دۆلار كەميكردووە.

 

لەساڵى 1967 بانكى "المشرق"ى دامەزراندووە، كۆمپانياكانى لە بوارى خۆراك و خانوبەرە و بنيادناندا كاردەكەن، كۆمپانياكەى "الغرير للإنشاءات" ديكۆرى پێشەوەى بورجى خەليفەى دروست كردووە، هەروەها بەشداربووە لە دروستكردنى ميترۆى دوبەى.