ناس کورد-
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە چاودێری بینینی مانگ دەکەن و بەپێی بەڵگە شەرعی و زانستیەکان بریار لەسەر دیاری کردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم (شەممە 4ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئێوارەی سبەی یەکشەممە بەھەماھەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەکیەکانمان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چاودێری بینینی مانگ دەکەن و بەپێی بەڵگە شەرعی و زانستیەکان بریار لەسەر دیاری کردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای ڕاگەیاندنی بریاری فەرمی لێژنەی بینینی مانگ ( بەپێ ی بەڵگەی شەرعی و زانستی ) ھیچ کەس ولایەنێ بۆی نیە لێدوان لەم بارەیەوە بدات."