گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەهۆی کێشەیەکەوە کەسێک مامی خۆی کوشت و هەڵهات

2021.04.10 - 21:16
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی کێشەیەکەوە کەسێک مامی خۆی کوشت و هەڵهات

ناس کورد-

لە گوندێکی پارێزگای دهۆک کەسێک مامی خۆی دەکوژێت و ئامۆزایەکیشی برینداردەکات و هەڵدێت، پۆلیسیش دەڵێت، لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە راگەیەنراوێکدا هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک (شەممە 10ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "ڕووداوەکە لە گوندی بادێ-ی سەربە ناحیەی زاویتە ڕوویداوە و تیایدا کەسێکی تەمەن 59 ساڵ کوژراوە و کوڕەکەشی بریندار کراوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمی کوژراوەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە.