گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەرمیان، ئامارى رووداوەکانى هاتووچۆى رۆژانى جەژن راگەیەندرا

2019.06.07 - 13:38
گەرمیان، ئامارى رووداوەکانى هاتووچۆى رۆژانى جەژن راگەیەندرا
ناس کورد – بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هاتووچۆى گەرمیان راگەیەندراوێکى لەبارەى رووداوەکانى هاتووچۆى رۆژانى جەژن لە گەرمیان، بڵاوکردەوە. . لەراگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هاتووچۆى گەرمیان کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، ئەو ڕووداوانەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان تۆمارکراوە لەڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا 5 ڕووداوە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەکۆی ئەو ڕووداوانە 7 کەس برینداربوون، بەشێوەیەک ڕووداوی یەکەم لەناو شاری کەلار پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدس و توێتا هیلۆکس بووە کە تێیدا 4 کەس برینداربوون. . لەبارەى رووداوەکانى تریش لە راگەیەندراوەکە هاتووە، ڕووداوی دووەم وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب لەنزیک ناحیەی باوەنور تێیدا 3 کەس برینداربوون، ڕووداوی سێیەم لەناو شاری کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئەڤەلۆن کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە شۆستەیەکدا تەنها زیانی مادی بووە، ڕووداوی چوارەم و پێنجەم لەسنوری ناحیەی سەرقڵادا ڕویداوە تەنها زیانی مادی بووە. .