گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەدەغەی هاتوچۆی تێدایە؟

لێژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی كۆڕۆنا لە هەرێم بڕیاری نوێ دەردەکات

2021.04.10 - 21:04
App store icon Play store icon Play store icon
لێژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی كۆڕۆنا لە هەرێم بڕیاری نوێ دەردەکات

ناس کورد-

وەزیری تەندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەی لێژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی كۆڕۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیار و ڕێکاری نوێ دەردەکرێت، دەشڵێت، لە لە كۆبوونەوەکەدا دووپات لە جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەكرێتەوە،‌ نەك قەدەغەی هاتوچۆ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بە میدیای حزبەکەی ڕاگه‌یاند، "سبەی یەکشەممە کاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆ، لێژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی كۆڕۆنا کۆدەبێتەوە و لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی نویی تەندروستی و پێشنیازەکان بڕیار و ڕێکاری تازەتر دەردەکرێ".

 

سەبارەت بەوەی ڕێکاری تازە چی دەبێت، سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەکردووە "تاوەکو کۆبوونەوەکە نەکرێ، نازانم بڕیاری تازە چی دەبێت".

 

سەبارەت بە سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ ڕوونیکردووەتەوە، " ڕاپۆرتی خۆمان بە مەبەستی پارێزگاری و ڕێگریی زیاتر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادە كردووە لە راپۆرتەكەی ئێمەدا دووپات لە بەردەوامی كاروكاسبیی هاووڵاتییان كراوەتەوە بە رەچاوکردنی ڕێکارە خۆپارێزییەکان".

 

جەختیشیکردووەتەوە، "لە كۆبوونەوەی سبەی دووپات لە جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەكرێتەوە،‌ نەك قەدەغەی هاتوچۆ، بۆ ئەوەی بتوانرێ ڕێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت".