گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی گەیشتە هەولێر

2021.04.10 - 20:28
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی گەیشتە هەولێر

ناس کورد-

ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی بە سەردانێکی ڕانەگەیەنراو گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 10ی نیسانی 2021، ئەحمەد ئەبوغێت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی گەیشتە هەولێر و لەلایەن وەزیری ناوخۆی هەرێمەوە پێشوازی لێکرا.

 

ئەبوغێت لە سەردانەکەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێمدا کۆدەبێتەوە لەنێویاندا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

ئەمڕۆ شەممە، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی گەیشتە بەغدای پایەتەختی عێراق و ژمارەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا ئەنجامدا.

 

ناوبراو هەر لە بەغدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بانگهێشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ بارەگای کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرە کرد.