گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی هەڵوێستێکیان لەبارەی بودجە و موچە ڕاگەیاند

2021.04.10 - 19:41
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی هەڵوێستێکیان لەبارەی بودجە و موچە ڕاگەیاند

ناس کورد-

کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و هەردوولا ڕایانگەیاند، پێویستە بودجەی 2021ی عێراق لەپێناو دابینكردنی خۆشگوزەرانی ھاووڵاتیان و چارەسەركردنی كێشەكانی بژێوی ژیان و موچە جێبەجێ بكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 10ی نیسانی 2021، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازیكرد لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان و دواپێشهات و گۆرانكارییەكانی ناوچەكە گفتوگۆیان كرد."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لەو كۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە هەلومەرجی سیاسی عێراق و دوا پێشهاتە سیاسییەكان گفتوگۆكرا، بەتایبەت ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەم رووەوە دووپاتکرایەوە كە پێویستە زەمینەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بڕەخسێت كە گوزارشتی راستەقینەی ئیرادەی دەنگدەران بێت لەپێناو تێپەڕاندنی قەیران و ناكۆكییەكانی ئێستا و زامنكردنی سەقامگیری و ئارامی لە داهاتوودا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بەگرنگییەوە باس لە پەسەندكردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 و چەسپاندنی پشكی هەرێم كرا، تەئكیدیشكرایەوە كە پێویستە بودجە لەپێناو دابینكردنی خۆشگوزەرانی ھاووڵاتیان و چارەسەركردنی كێشەكانی بژێوی ژیان و موچە جێبەجێ بكرێت، هاوكات ئاماژەبەوەدرا كە پێویستە ئەمە سەرەتای گفتوگۆیەكی بونیاتنەرانە بێت بۆ چارەسەری سەرجەم كێشەكانی نێوان و حكومەتی فیدراڵ و هەرێم بەگوێرەی دەستوور.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە بەگشتی كرا، لەم رووەوە تەئکید لە یەكخستنی هێز و تواناكان و نزیكردنەوەی بیروبۆچوونی هێز و لایەنە ناكۆكەكان كرایەوە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی هەڕەشە و مەترسییەكان.