گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژى یەکێتى: لە چەند رۆژى داهاتوو لەگەڵ پارتى کۆدەبینەوە

2019.06.07 - 13:00
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژى یەکێتى: لە چەند رۆژى داهاتوو لەگەڵ پارتى کۆدەبینەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وتەبێژى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان رایگەیاند"یەکێتى ئامادەیى خۆى دەربڕیوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتى و لە چەند رۆژى داهاتوو لە هەولێر لەگەڵ پارتى کۆدەبینەوە". . لەتیف شێخ عومەر وتەبێژى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بە میدیاى فەرمى یەکێتى وتووە، کۆسرەت رەسوڵ عەلى جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى وەڵامى دەستپێشخەرییەکى سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمیندارى گشتى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان داوەتەوە و ئامادەیى یەکێتى نیشانداوە بۆ گفتوگۆکردن و کۆبوونەوە لەگەڵ پارتى. . بەوتەى لەتیف شێخ عومەر، لە چەند رۆژى داهاتوو لە شارى هەولێر پارتى و یەکێتى کۆدەبنەوە. . بەهۆى بایکۆتکردن و دەنگنەدانى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان بە نێچیرڤان بارزانى بۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەنێوان پارتى و یەکێتى گرژى و ناکۆکى سەریهەڵدا و هەڵمەتى راگەیاندنیان دژ بە یەکتر دەستپێکرد و رۆژێک بەر لە هاتنى جەژنى رەمەزان هەڵمەتەکەیان بەرامبەر بە یەکتر راگرت.   .