گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

شاندی هەرێم لەبارەی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا و دۆخی داراییەوە ڕوونکردنەوە دەداتە پەرلەمان

2021.04.10 - 16:57
App store icon Play store icon Play store icon
شاندی هەرێم لەبارەی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا و دۆخی داراییەوە ڕوونکردنەوە دەداتە پەرلەمان

ناس کورد-

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، شاندی دانوستانکاری هەرێم دەچنە پەرلەمانی کوردستان و گفتوگۆی دۆخی دارایی هەرێم و ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان (شەممە 10ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "لەسەر ڕاسپاردەی سه‌رۆكی حكومه‌ت شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت ڕاسپێردراون‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئەم هەفتەیە‌ بێنه‌ په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و هه‌ردوو لێژنە‌ی دارایی و سامانه‌ سروشتییه‌كان كۆببنەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی دۆخی دارایی و پرسی ڕێکەوتنی هەرێم و بەغدا."