گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

لە ڕەمەزاندا دووجار بایعی دابەش دەکرێت

2021.04.10 - 15:03
App store icon Play store icon Play store icon
لە ڕەمەزاندا دووجار بایعی دابەش دەکرێت

ناس کورد-

وەزیرى بازرگانى عێراق ئاشکراى کرد، بەهۆى دابینکردنەوەى پارە و بە فەرمانى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ مانگى ڕەمەزان هەوڵدەدەن دوو جار بەشە خۆراکى مانگانە دابەش بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلا جبورى، وەزیرى بازرگانى عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵیی عێراقییە (10ى نیسانى 2021) ڕایگەیاندووە، وەزارەتەکەیان پارەى بۆ کڕینى بەشە خۆراکى مانگانە بۆ مانگى ڕەمەزان بەدەستگەیشتووە و سەرپەرشتى تەواوبوونى کارەکانى کردووە کە لەئێستادا 80% تەواوبووە و بڕیاریشە هەفتەى داهاتوو دەستبکرێتە دابەشکردنیان.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بڕیارێک لەلایەن سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانەوە هەیە بەوەى بەشە خۆراکى زیاتر دابەشبکرێت هەر بۆیە بۆ مانگى ڕەمەزان دوو جار بەشە خۆراک دابەش دەکەن.

 

جبورى باسى لەوەش کردووە، بەرزبوونەوەى نرخەکانى نەوت و ڕەنگدانەوەى لە سیاسەتى دارایى دەوڵەت لە ئامادە کردنى بودجەى ساڵى 2021دا واى کردووە پارەى زیاتر بۆ بەشە خۆراک دابینبکرێت و ئەو دۆخەش کاریگەرى ئەرێنى هەبووە بۆ سەر بەشە خۆراکى مانگانە.

 

وەزیرى بازرگانى ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، وەزارەتەکەیان گرێبەستى بۆ کڕینى شەکر واژۆ کردووە و لەچەند ڕۆژى داهاتوودا دەگاتە کۆگاکان بەڵام بۆ زەیت، کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ لیژنەکەدا هەیە بەمەبەستى گرێبەستکردن لەگەڵ وەزارەت بۆ دابینکردنى ئەو خۆراکەش.

 

جبورى ئەوەشى خستووەتە ڕوو، برنجى ناوخۆیى لەچوارچێوەى بەشە خۆراکى مانگانەدا دابەشدەکرێت و گرێبەستیان بۆ دابینکردنى ئەو خۆراکە هەیە و کارەکان بەباشى بەڕێوەدەچن.

 

بەوتەى وەزیرى بازرگانى عێراق، سەرۆک وەزیران و پەرلەمان گرنگى زۆر بە دۆسیەى بەشە خۆراکى مانگانە دەدەن و حکومەتیش سوورە لەسەر سەقامگیرکردنى ئەو دۆسییە لەڕۆژانى داهاتوودا.

 

جگە لەوەش، پێشتر وەزارەتەکە بڕیاری دا پێنج کیلۆ ئاردی سفر بدرێتە هەر خێزانێکی عێراق لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا.