گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێکی توند لە مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتییەوە: نەفسێکی کورتی حزبیانە

2021.04.10 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێکی توند لە مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتییەوە: نەفسێکی کورتی حزبیانە

ناس کورد-

مەڵبەندی11ی ڕێکخستنی گەرمیانی یەکێتی ڕایگەیاند، دوای چاوەڕوانییەکی زۆری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ وەرگرتنی پارچەیەک زەوی، بەڵام "وەزارەتی شارەوانیی هەرێم بە نەفسێکی کورتی حزبیانە لە گەورەی و خزمەتێکی بچووکی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کەم دەکاتەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەڵبەندی11ی ڕێکخستنی گەرمیانی یەکێتی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (10ی نیسانی 2021) دەڵێت، "دوای چاوەڕوانییەکی زۆری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیاسی سیاسی و دەربازبووانی شاڵاوەکانی ئەنفال بۆ وەرگرتنی پارچەیەک زەوی کە خزمەتێکی بچووکە لەئاست گەورەی قوربانییەکانیان، دەرئەنجام بە هەوڵ و هیمەت و خەمخۆری بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتای بە چاوەڕوانی چەند ساڵە هات، بەم هیمەتە سوودمەندبووان ڕزگاریان دەبێت لە ژیانی (کرێچێتی)و تاڕادەیەک بــۆشاییە داراییەکانیان بۆ پڕدەکاتەوە."

 

دەشڵێت، "بەڵام وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە نەفسێکی کورتی حزبیانەی هەمیشەییان لەبری پیرۆزبای لە کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان هەستاوە لە بەیاننامەیەکدا لە گەورەی و خزمەتێکی بچووکی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی ئەنفال لەگەرمیان کەم دەکاتەوە و لەبەرژەوەندی حزب ناوی دەبەن."

 

مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراواندا بڕیارێکی یاسایی و دروستە."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی (چوارشەممە 7ی نیسانی 2021) وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، به‌پێی فه‌رمانی ژماره‌ 869 كه‌ ڕۆژی 12-2-2018 بە واژۆی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه‌ بڕیاردراوه‌ به‌ ته‌رخانكردنی پارچه‌ی زه‌وی نیشته‌جێبوون له‌سنووری پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كه‌خۆی له‌ پێنج هەزار و 69 ده‌بینێته‌وه‌ و بڕیاریشه‌ 958 پارچه‌ی له‌ كه‌لار دابه‌شبكرێت.

دوای بڕیاردان بە دابەشکردنی زیاتر لە پێنج هەزار پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراواندا لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەکارهێنانی زەوی گشتی لە پێناوی مەرامی سیاسی و دابەشکردنی بەسەر دۆست و لایەنگران و دروستکردنی ئەمری واقیعێک بە دوور لە بنەمای یاسایی یاساشکێنییە و هەرکەسێک بیکات لێکەوتەی سیاسیی بەدوادا دێت.

 

دواتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەنراوێكدا دڵنیاییەکی بۆ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لەھەموو پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بڵاوكردەوە لەبارەی وەرگرتنی زەوی و وتی، "لەوانەیە بە لێدوان و ڕوونکردنەوەی نابەرپرسانە، دڵگران بووبن و وا هەستتانکردبێت کەسانێک هەن، ڕێگرن لەبەردەم وەرگرتنی زەوییەکانتان کە مافێکی ڕەوا و یاسایی خۆتانە. من لێرەوە دڵنیاتان دەکەمەوە کە هیچ کەس و هێزێک نیە، بتوانێت لەبەردەم مافە رەواکانتان بوەستێتەوە".

 

دواتر لە ڕونکردنەوەی دووەمدا وەزارەتى شارەوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان (9ى نیسانى 2021) لەبارەى دابەشکردنى زەوى بەسەر کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانى سیاسى گەرمیان بەفەرمانى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رونیدەکەنەوە کە " دابەشکردنی زەوی، ڕێکاری یاسایی هەیە و ناکرێ بەرپرسانی حیزبیی لایەنێک، لە جیاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و لایەنە پەیوەنديدارەکان، ئەو کارە بکەن و دەسەڵات بۆ مەرامی سیاسی بە کار بهێنن".