کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى پێشبینییەکانى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێى شارەکانى کوردستان، بڵاوکردەوە. . لەراگەیەندراوەکەى بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە ، پێشبینى دەکرێت ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوربێت و هەندێک کاتیش بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 40 و نزمترین 25 پلە دەبێت، لە سلێمانی 39 بە 27 و لە دهۆک 38 بە 25 و لە کەرکوک 44 بە 28 پلە دەبێت. . راگەیەندراوەکە لەبارەى پلەى گەرمى سبەینێ (شەممە)ى شارەکانى کوردستان، روونیدەکاتەوە، پێشبینى دەکرێت سبەینێ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 39 و نزمترین 24 پلە بێت، لە سلێمانی 38 بە 25 و لە دهۆک 37 بە 24 و لە کەرکوک 43 بە 27 پلە بێت. .