گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

قائیمقامی پێنجوێن لەسەر نوسینی چەند تابلۆیەک بە فارسی ڕوونکردنەوە دەدات

2021.04.10 - 12:13
App store icon Play store icon Play store icon
قائیمقامی پێنجوێن لەسەر نوسینی چەند تابلۆیەک بە فارسی ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وێنەی چەند تابلۆیەکی بازرگانی لە قەزای پێنجون بڵاوکراوەتەوە کە بە زمانی فارسی لەسەری نوسراوە، قائیمقامی قەزاکەش ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "ئەو وێنانەی دانراون قەزای پێنجوێن نییە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانا ڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (10ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، وێنەی ئەو تابلۆیانەی کە ڕیکلامی بازرگانییە بڵاوکراوەتەوە قەزای پێنجوێن نییەو "ئەگەر کارێکی لەوشێوەیەش بکرێت دەچێتە چوارچێوەی ڕیکلامی بازرگانی و حاڵەتێکی ئاساییە وەکو پارێزگاکانی دیکە کە دەبینین لە هەولێر تابلۆ بازرگانییەکان زمانی عەرەبی تێدا بەکار هاتووە یاخود لەوڵاتانی دیکە زمانی وڵاتێکی دیکە بەکار دەهێنرێت بۆ بەرچاو ڕوونی گەشتیاران."

 

باسی لەوەشکرد، "بەهۆی ئەوەی پێنجوێن ناوچەیەکی سنورییە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئیران دانانی تابلۆی بارزگانی بە زمانی فارسی کارێکی هەڵە و مەترسیدار نییە و لە هەندێک شوێن بۆ گەشتیاران ڕونکردنەوە دراوە بەزمانی فارسی."

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژمارەیەک وێنەی ڕیکلامی بازرگانی دانراوە کە بەزمانی فارسی لەسەری نوسراوەو ئاماژە بەوەکراوە "تابلۆکانی پێنجوێن وردە وردە دەکرێنە فارسی و کەسیش لەسەری نایەتە جواب".

me_ga.php?id=3188me_ga.php?id=3184me_ga.php?id=3187me_ga.php?id=3185me_ga.php?id=3186