گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە قەڵادزێ دایکێک لەتاو مردنی کچەکەی گیانی لەدەستدا

2021.04.10 - 11:41
App store icon Play store icon Play store icon
لە قەڵادزێ دایکێک لەتاو مردنی کچەکەی گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، "کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتیمان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی خوشکی کارمەندێکی بارەگای بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر سەر بەڕێوەبەرایەتیمان بڵاو کردەوە کە لە شاری سلێمانی بە شێوەیەکی کتوپڕ گیانی لەدەستداوە، بەڵام دوا بەدوای مردنی کچەکەی دایکیشی لە تاوادا گیانیلەدەستدا."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "بە وتەی کارمەندمان (ئیراهیم ئیسماعیل عەزیز) لە بارەگای بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر، خوشکەکەی بە شێوەیەکی کتوپڕ کۆچی دوایی کردووە، دایکیشی بە بیستنی هەواڵەکە باری تەندروستی تێک دەچێت و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە."

 


دەقی پەیامەکەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بۆ کارمەندمان ( پ پ4/ ایبراهیم ایسماعیل عزیز ) بەداخ و پەژارەیەکی زۆرە و هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان ( فاطمە قادر رسول) وە خوشکت ( زەینەب ایسماعیل عزیز ) مان پێ گەیشت کە بەبیستنی ئەم هەواڵە خەمناکە نیگەران بووین، بۆیە بەناوی خۆم و سەرجەم ئەفسەر و کارمەندان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خۆت و خانەوادەکەت دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و ئەمە دواناخۆشی بنەماڵەکەتان بێت.
عمیدی پۆلیس/ حسن سوارە
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین