گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

ڤیدیۆیەک شۆکت دەکات.. پزیشکێک منداڵێک ڕزگار دەکات و باوکەکەی قاچی ماچ دەکات

2021.04.10 - 10:44
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

دواى ئەوەى ژن و پیاوێک خەریکبووە مناڵەکەیان بەهۆى گیرانى قوڕگییەوە بخنکێت، پزیشکێکى فەڵەستینى لە مردن ڕزگارى دەکات و لە بەرامبەر ئەو کارەشدا باوکەکەى ماچى پێڵاوى پزیشکەکە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵیی سەوا بڵاوى کردەوە، ڕوداوەکە لە شارۆچکەى قەباتیەى نزیک شارى جەنینى فەڵەستین ڕوویداوە و درەنگانێکى شەوی پێنجشەممە ژن و پیاوەکە مناڵەکەیان گەیاندووەتە بەشى فریاکەوتنى نەخۆشخانەى شارۆچکەکەیان و لەلایەن پزیشکێکەوە بەناوى موجاهید نەزال چارەسەر کراوە.

 

ئەو لە ڤیدیۆی کامێرای چاودێرییەوە دیارە، پزیشکەکە مناڵەکەى سەرەو خوارەوە کردووە و چەند جارێک لەپشتى داوە و دواتر ڕزگارى بووە لەو شتەى کە قوڕگى گرتووە و خەریک بووە بیخنکێنێت.

 

لاى خۆشیەوە پزیشکەکە لە هەژمارەکەى فەیسبوکى نوسیوویەتى، باوکى مناڵەکە لەدۆخێکى زۆر سەختدا بووە و زۆر ترساوە مناڵەکەى بخنکێت و هاوارى کردووە، "مرد مرد، خنکا، کچکەم ناجوڵێت و مردووە".


پزیشکەکە دەشڵێت، ئەو منداڵە تەمەنى ساڵێک و چوار مانگانە.

 

دواى ڕوداوەکەش گرتەى ڤیدیۆى ساتى ڕوداوەکە بە فراوانى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو کراوەتەوە و ئەوە بەدەردەکەوێت، باوکى مناڵەکە بەهۆى دۆخى مناڵەکەیەوە ئارامى لێ دەبڕێت و دەستدەکاتە پەلەفڕێکى و هاوارکردن و داوا لەپزیشکەکە دەکات خێراى فریاى مناڵەکەى بکەوێت و چەند جارێکیش پێى پزیشکەکە ماچ دەکات بۆ ئەوەى فریاى مناڵەکەى بکەوێت.



لاى خۆشیەوە کەسێک کۆمێنتى بۆ گرتەى ڤیدیۆکەیەکە نوسیووە، وابڕیاربووە ئەو پزیشکە بچێتە ماڵەوە و پشوویەک بدات بەهۆى تەواوبوونى دەوامەکەیەوە بەڵام بەهۆى ماندوییەتییەوە لە شوێنى کارەکەیدا خەوى لێکەوتووە.