گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەی منداڵەکانی ببینە

ژن و پیاوێک کە 13 منداڵیان هەیە لە یەک مانگدا بە کۆرۆنا مردن

2021.04.10 - 10:36
App store icon Play store icon Play store icon
ژن و پیاوێک کە 13 منداڵیان هەیە لە یەک مانگدا بە کۆرۆنا مردن

ناس کورد-

میدیاکانى ئۆکرانیا بڵاویان کردەوە، ژن و پیاوێک کە خاوەنى 13 مناڵن کە 11 دانەیان لە خوار تەمەنی 18 ساڵییەوەن بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە کۆچى دواییان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى ڕادیۆ لیبرتیی ئۆکرانی لە هەواڵێکیدا ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، پرسەی ژنەکە بە ناوی "دیانا ڕۆدیکۆڤای" لە کۆتایی مانگی ئازاردا بەڕێوەچوو کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، ئەوەش دوای چەند ڕۆژێک لە مردنی پیاوەکە بە ناوی "فولودیمیر رودیکوفا" بە هەمان نەخۆشی.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەو ژن و پیاوە 13 منداڵیان هەیە کە 11 دانەیان لە خوار تەمەنى 18 ساڵییەوەن و پیاوەکە لە 20 مانگى ئازاری 2021 کۆچى دوایکردووە و ژنەکەش لە29ى هەمان مانگدا لە نەخۆشخانەى ئەلیکساندەر لە کییفى پایتەخت بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە کۆچى کردووە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو ژن و پیاوە ساڵى 2014 بڕیاریانداوە لەشارى دۆنیتسکەوە بچنە کییفى پایتەخت و خانەیەک بۆ بێباوکان لەدێى لێبۆڤى سکیتۆکى نزیک پایتەخت دابمەزرێنن.

 

باس لەوەش کراوە، وابڕیارە تاوەکو مناڵەکان گەورە دەبن و دەگەنە تەمەنى 18 ساڵى ئەو خێزانە سەرپەرشتیکردنیان بخرێتە ئەستۆى کوڕە گەورەى ئەو ژن و پیاوە کۆچکردووە.

me_ga.php?id=3182me_ga.php?id=3183