گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

شارەزایەک باشترین کاتى ئاودانى باخ و دار و درەخت دیارى دەکات

2021.04.09 - 23:12
App store icon Play store icon Play store icon
شارەزایەک باشترین کاتى ئاودانى باخ و دار و درەخت دیارى دەکات

ناس کورد-

شارەزایەکى بوارى کشتوکاڵى گونجاوترین کات بۆ ئاودانى باخ و ئەو دارانە دیارى دەکات کە ڕوێنراوون و بەکارێکى هەڵەى دەزانێت کە ڕۆژێک یان مانگێک دیارى بکرێت بۆ ئەو کارە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعید مەلا، شارەزاى بوارى کشتوکاڵى (9ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، بەهۆی تێکچونی کەشوهەوا و دەرنەکەوتنی هەر چوار وەرزی ساڵ بەتەواوەتی کارێکی هەڵەیە ئەگەر ڕۆژێک یان مانگێک دیاری بکەین بۆ ئاودانی باخ و ئەو دارانەی ڕواندومانن.

 

دەشڵێت "واپێویست دەکات ئێمە هەندێک شت بکەین بەپێوەر نەک هەموو ساڵێ لەیەک ڕۆژ و لەیەک مانگدا یەکەم ئاودانی بەهارە بۆ دارەکان بکەین جگە لەوەش پێویستە ڕەچاوی جۆری دارەکان و تەمەنی دارەکان بکرێت".

 

دەقى تەواوى بابەتەکە:

 

کاتی ئاودان

بەهۆی تێکچونی کەشووهەواو دەرنەکەوتنی هەرچوار وەرزی ساڵ بەتەواوەتی کارێکی هەڵەیە ئەگەر ڕۆژێک یان مانگێک دیاریبکەین بۆ ئاودانی باخ و ئەودارانەی ڕواندومانن  بۆیە واپێویست دەکات ئێمە هەندێک شت بکەین بەپێوەر نەک هەمووساڵێ لەیەک ڕۆژو لەیەک مانگدا یەکەم ئاودانی بەهارە بۆ دارەکان بکەین جگە لەوەش پێویستە ڕەچاوی جۆری دارەکان و تەمەنی دارەکان بکرێت.

 

ئەگەر داری هەنار بەنموونە وەربگرین لەهەر ناوچەیەکی کوردستان بێت تەمەنی لەسەرووی چوارساڵ بوو هەرکاتێک لەبەهاردا پڕگەڵابوو پێویستە پێش گوڵکردن باخەوان ئاوێکی بدات بۆ ئەوەی لەکاتی گوڵدا ئاوی نەدات بەڵام ئەگەر لەو تەوقیدەدا 2_3ڕۆژ بارانەیەکی باش بەسەر یەکەوە ببارێت پێویستی بەئاودان نابێت تا خۆی لەگوڵ پاکدەکاتەوە چونکە ئاودانیش لەکاتی گوڵدا ئافاتێکی کشتووکاڵیە بۆ وەرینی گوڵەکان  وە بە پێجەوانەشەوە ئاونەدان لەکاتی خۆیدا لەوەرزی گەرمادا ئافاتێکی تری کشتووکاڵیەو ئەبێتە هۆی وێرانبوونی گەڵاکان و هیلاک بوونی دارەکەو زیانگەیاندن بە بەرهەمەکەشی. 

 

دارە کەمتەمەنەکان

ئەونەمام و دارانە دەگرێتەوە کەتەمەنیان لەخوار 4ساڵیەو لەقۆناخی بنیادنانی هەیکەلدان هێشتا چاوی تەماحی بەرگرتنیان زۆر لەسەر نیەو خۆ ئەگەر بەریش بگرن ڕووی بازاریان کەمەو بەکەڵک هەناردەکردنی شارەگەورەکان نایەن مەگەر لەناوخۆدا بەرهەمەکانیان ساخ بکرێنەوە ، بۆیە واپێویست دەکات ئەودارانە زوو ئاوبدرێن تاکو گەشەی بەهارەیان لەدەست نەچێت جا سەرەتای گەڵاکردنیان بێت یان پڕ گەڵا بووبن لێرەدا پێویستە زۆر گرینگی بەبارانەی بەهارنەدرێت بۆ ئاودانی ئەودارو نەمامە کەم تەمەنانە چونکە ڕەگو هەڵاشیان کەمەو بارانەی بەهاریش وەک بارانەی پایزو زستان نیە زوو بەهەڵم دەبێت، ئەوانەی ئەمساڵ ڕوێندراون لەساڵێکی وەک ئەمساڵ بەهاردا کە بێبارانە نابێت چاوەڕێی کرانەوەی گۆپکەکەشی لێ بکرێت نەک پڕگەڵابوون پێویستە ئەوانە هەرزوو ئاوبدرێن نمونە ئەمساڵ پێویست بوو پێش نەورۆز ئاودرابان مەبەستم ئەوانەی کەتائێستا ئاویان نەداوە،لەپایزیشدا پێویستە درەنک ئاویان لێببڕێت پێش هاتنی پایزیش لەنزیک مانگی نۆدا کەمێک سەمادی گەشەیان پێبدرێت تاو دارەکە لەفێنکی پایزدا گەشەیەکی خێرا بکات بەمەبەستی زووتر بنیادنانی هەیکەلی دارەکەو ئامادەکردنی هەرچی زووە بۆ بەرهەم، هەندێک باخەوانمان هەنە بەسێ ساڵ هەیکەلی دارەکە باش گەورە ئەکات   وەک دەرێکی تەمەن شەش ساڵ دەرئەکەوێت باخەوانیشمان هەیە بە پێچەوانەی باخەوانی یەکەم  بە شەش ساڵ دارەکەی  هەرهێندەی دارێکی سێ ساڵە گەورە بووە  ئەوەش بۆ شارەزای و لەخۆبردەی باخەوان دەگەڕێتەوە لە خزمەتکردنی دارەکان کە خۆی لەچەند خاڵێکدا ئەبینێتەوە هەڕیەک لەوخاڵانە لاببەی بەزیان ئەشکێتەوە بەسەر باخ و باخەواندا .