گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وتەبێژى ئەنجومەنى وەزیران پێوەرەکانى دامەزراندنى دیاری کرد

2021.04.09 - 22:44
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژى ئەنجومەنى وەزیران پێوەرەکانى دامەزراندنى دیاری کرد

ناس کورد- 

وتەبێژى ئەنجومەنى وەزیران و وەزیرى ڕۆشنبیرى عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ دامەزراندنى  خەڵکى لە پۆستى پلە تایبەتەکاندا چەند پێوەرێک هەن پێویستە لەو کەسانەدا هەبێت کە کاندید دەکرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن نازم (9ى نیسانى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، پێوەرێکى تایبەت بە دانانى کەسەکان لەپلە تایبەتەکاندا لەهەموو وەزارەتەکاندا هەیە و حکومەتیش هەموو کاتێک هەوڵ دەدات کەسانى بەتوانا بۆ هەندێک لەپۆستەکان یەکلابکاتەوە بەتایبەت ئەوانەى کە پسپۆڕییەکەیان لەگەڵ پۆستەکانیاندا دەگونجێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەو پێوەرانە پەیوەندییان بەلایەنى پیشەیى و پسۆڕییەوە هەیە سەربارى ڕێکەوتى کاندیدکردنەکەى بۆ پۆستەکە و هەروەها توانا و ئامادەباشیى و نەبوونى هیچ سەرپێچیەکى یاسایى و دۆسییەى گەندەڵى.