گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەرەڕاى ئاوسانى یەکێک لە قاچەکانى دەیەوێت ببێت بە نمایشکار 

2021.04.09 - 18:52
App store icon Play store icon Play store icon
سەرەڕاى ئاوسانى یەکێک لە قاچەکانى دەیەوێت ببێت بە نمایشکار 

ناس کورد- 

کچێکى ئەمەریکى سەربارى نەخۆشیەکى دەگمەن کە دووچارى قاچى چەپى بووە و بەشێوەیەکى سەرسوڕهێنەر دەئاوسێت، هەوڵ دەدات ببێتە نمایشکارێکى جلوبەرگ و دەڵێت "ئەو دۆخەى تیایدا دەژى عیبرەتێکى خوداییە و پێى نیشاندراوە". 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى میرۆرى بەریتانیى (9ى نیسانى 2021) بڵاوى کردەوە، ماهۆ غانى گیتیر کچە ئەمەریکى کە ئێستا تەمەنى 23 ساڵە، دووچارى نەخۆشییەکى دەگمەنى ڕانى چەپى بۆتەوە بەشێوەیەکى زۆر سەرسوڕهێنەر ئاوساوە و وەرمى دروستکردووە، کۆڵى نەداوە لەوەى ببێتە کچە نمایشکارێکى جلوبەرگ.

 

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، ماوەیەک خۆ دەرنەخستنى هەڵبژاردووە لەماڵەوە ماوەتەوە بۆ ئەوەى بەرچاوى خەڵک نەکەوێت ئەوەش لەترسى قسەى خەڵکى لەسەر نەخۆشییەکەى بەڵام دواجار بڕیار دەدات بچێتە دەرەوە بۆ دیدەنى هاوڕێکانى و ئەوەش متمانە بەخۆبوونى زیاتر کردووە واى لێکردووە کە وێنەى ڕانە نەخۆشەکەشى بڵاوبکاتەوە.

 

ماهۆ غانى لەسەر دۆخەکەى ئەوەى ڕاگەیاندووە "هەستم بەتەنهایى کرد کە یەکەم کەسم دووچارى ئەم دۆخە بووم لەجیهاندا، خەمۆکیش دایگرتم و وا هەستم کرد کە خودا نەفرەتى لێکردووم و بەردەوام دەگریام، ئەوەش پاڵى پێوە نام وێنەکەم بڵاوبکەمەوە تا سەرووى کەمەرم پیشانبدەم، خەڵکیش دەموچا و بەژن و باڵامى بەدڵ بوو ئەوەش ئاسودەى کردم".

 

 

بەگوێرەى ڕۆژنامەکە، پزیشکەکان بەماهۆ غانیان وتووە، هیچ چارەسەرێک بۆ دۆخەکەى نیە هەرچەندە نابێت بێ ئومێد بێت بەگەیشتنە چارەسەرێک لەڕێگەى چارەسەرى سروشتیەوە بۆ کەمکردنەوەى وەرەمى ڕانى.

 

ماهۆ لەسەر ئەو دۆخە نوێیەشى باسى لەوە کردووە، هەرچەندە بەیارمەتى ئەوانى تر دەتوانێت بجوڵێت و چالاکى بکات بەڵام هەوڵیش دەدات بچێتە ناو دونیاى نمایشکاریی جلوبەرگەوە بۆ ئەوەى کەسانى تر متمانەیان لەلادروستببێت و لەبەرامبەر هەموو حاڵێکى لەو شێوەیەشدا عیبرەتێک هەیە خوداوەند پیشانى مرۆڤى دەدات.