گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایشى رانیە: دوو باندى مەترسیدارمان دەستگیرکرد

2019.06.07 - 10:02
ئاسایشى رانیە: دوو باندى مەترسیدارمان دەستگیرکرد
ناس کورد- یاریدەدەرێتى ئاسایشى رانیە راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى دوو باندى مەترسیدار بڵاوکردەوە کە پارەى ساختەیان لەجۆرى سەد دۆلارى ئەمریکى ساغکردۆتەوە و هەروەها بازرگانییان بە ماددەى هۆشبەرەوە کردووە. . لەراگەیەندراوەکەى یاریدەدرێتى ئاسایشى رانیە کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، لەماوەی ڕۆژانی چەژنی ڕەمەزاندا هێزه‌كانیان له‌ یاریدەدەرێتی ئاسایشی ڕانیە و به‌هاوكاری به‌شی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان بەمەبەستی پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان وبەخۆشی بەسەربردنی ڕۆژانی جەژن بەردەوام بوون لە چاودێریکردن و دەستگیرکردنی تۆمەتباران، لەوماوەیەدا توانیوویانە دوو باندی سپیکردنەوەی پارەی ساختە و فرۆشتن وبڵاوکردنەوە مادەى بێهۆشکەر دەستگیربکەن و  ڕووبەڕووی سزای یاسیان بکەنەوە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، باندی یەکەم باندی ساغکردنەوە و سپیکردنەوەی پارە ساختەى لەجۆری سەد دۆلاری ئەمریکی بووە لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا لەڕانیە و دەوروبەری( 700 ) دۆلاریان ساغکردۆتەوە، دوایی چاودێریکردنی گومانلێکراوان توانرا سێ تۆمەتبار بەناوەکانی (و، س،ح) و(ئا،م،م) و (س، س،ع) دەستگیربکرێن کەبڕی (3200) سێ هەزارو دووسەد دۆلاری ئەمریکیان لێگیراوە بەپێى مادەی( 281 ) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوون، دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە. . لەبارەى باندى دووەمیش، راگەیەندراوەکە روونکردنەوە دەدات و ئاماژە بەوە دەکات، باندی دووەم هەر لە ڕۆژانی جەژندا بە هاوکاری بەشی مادە هۆشبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین توانرا دەست بگرن بەسەر بڕێک لە مادەى هۆشبەر لەجۆری شیشە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆتۆمەتباری سەرەکی کراوەتەوە بەپێی مادەی( 14) لەیاسای مادە هۆشبەرەکان ڕووبەڕووی دادگا کراوەتەوە. . راگەیەندراوەکەى یاریدەدەرێتى ئاسایشى رانیە جەخت دەکاتەوە، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ بنبڕکردن و هەڵوەشانەوە و سزادانی تۆمەتبارانی هەردوو باندەکە بەردەوامە. . داواش لە هاووڵاتیان ودانیشتوانی ڕانیە و دەوروبەری وکۆیە دەکەن هەرکەسێک لەماوەی ڕابردوودا پارەی ساختەی وەرگرتووە لەکاتی فرۆشتنی کاڵا وبەروبوومەکانیان سەردانیان بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتباران. .