گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەدوای وەرگرتنی ڤاکسین بە چ نیشانەیەک دەزانیت مەترسیی توشبوونت بە جەڵتە هەیە؟

2021.04.09 - 15:51
App store icon Play store icon Play store icon
لەدوای وەرگرتنی ڤاکسین بە چ نیشانەیەک دەزانیت مەترسیی توشبوونت بە جەڵتە هەیە؟

ناس کورد-

رۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، سەرباری مشتومڕەکان لەبارەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ئەسترازینکا، بەڵام تا ئەم ساتە سودەکانی زۆر زیاترە لە زیانەکانی، ئاماژە بەوەشکراوە، دروستبوونی جەڵتە لەکاتی بەکارهێنانی ئەو پێکوتەیەدا دەگمەنە و بەشێکی هەرە زۆری دەتوانرێت بە ئاسانی چارەسەربکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "بزنس ئینسایدەر"ی بەریتانی ( 9ی نیسانی 2021)، "جەڵتە کاتێک دروست دەبێت کە خوێنەکە دەبێت بە (کڵۆ) کە ئەوەش وادەکات ڕێگری لەڕێڕەوی خوێن بکات لەناو ئەو دەمارانەی کە خوێن دە گوازنەوە بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، "جەڵتە ئەگەری هەیە لە سییەکان، قاچ، دەستەکان، سەک و مێشک ڕووبدات، دەبێتە هۆی لە کارکەوتنی مێشک یان هەناسە سواری وسەرئێشەیەکی توند".

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، " دەبێت ئەو کەسانەی کە ڤاکسینی ئەسترازینکا وەردەگرن و دواتر هەست بە هەناسە سواری، ئازار لە سنگ، ئاوسانی قاچ ، سەرئێشەی توند، لێلی بینین و ئازاری بەردەوام دەکەن لە سنگیان بە زووترین کات داوای هاوکاریی پزیشکی بکەن".

 

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، " ئاوساوی و ئازار لە شوێنی کوتانەکە، شتێکی ئاساییە، بەڵام ئەگەر نیشانەکان زیاتر بوون و بەردەوام بوون بۆماوەی 20 ڕۆژ ئەوە دەبێت کەسی کوتراو بەزووترین کات چارەسەری پزیشکی وەربگرێت".



ئاماژە بەوەشکراوە، "بەشێکی زۆر لە جەڵتەکان دەتوانرێت لە ڕێگەی پێدانی چارەسەرەوە چارەسەر بکرێت ئەگەر زوو پێی بزانرێت".

لە ئێستادا بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان بەکارهێنانی ڤاکسنی ئەسترازینکایان ڕاگرتووە ئەوەش دوای تۆمارکردنی ژمارەیەک حاڵەتی مردن و توشبوون بە جەڵتە دوای  وەرگرتنی ئەو پێکوتەیە.