گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

تەندروستیی عێراق کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد و هۆشداریی توند دەدات

2021.04.09 - 14:18
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی عێراق کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد و هۆشداریی توند دەدات

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی و فڕۆکەوانی ئاگادارکردەوە کە نابێت بۆ لەمەودوا تکتی گەشتی فڕۆکە بۆ هیچ کەسێک ببڕن ئەگەر کارتی کوتانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا پێی نەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ( 9ی نیسانی 2021) کە وێنەیەکی دەست " ناس کورد" کەوتووە، ئەوەهاتووە، " نابێت بۆ لەمەودا کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانیی فڕۆکەوانی تکتی گەشتی فڕۆکە بۆهیچ کەسێک ببڕن ئەگەر کارتی کوتانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای پێی نەبێت و نەکوترابێت، بەپێچەوانەوە سزای توند ئاراستەی سەرپێچیکەران دەکرێت".

 

وەزارەتی تەندروستی هۆشداریشی داوەتە سەرجەم مۆڵەکان، خواردنەگەکان، نەخۆشخانە ئەهلییەکان و دەرمانخانەکان کە نابێت کارمەندەکانیان کارتی کوتانی دژە کۆرۆنایان پێی نەبێت، بە پێچەوانەوە شوێنەکانیان ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسای دەبێتەوە وسزای تووند دەدرێن.

 

ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ(هەینی) حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق هۆشداریدا لە نالەباری دۆخی تەندروستیی وڵات بەهۆی زیاد بوونی ڕێژەی توشبوون ومردن بە ڤایرۆسی کۆرۆن بە جۆرێک لە ئێستادا ژمارەکان گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و ماوەی چەند ڕۆژێکە بەربەستی هەشت هەزار توشبووی تێپەڕاندووە.

 

وەزیری تەندروستیی عێراق، هۆشداریشداوە لە ئەگەری کۆنتڕۆڵنەکردنی دۆخەکە بەهۆی زیاد بوونی حاڵەتەکان کە ئەوەش لە توانای دەزگا تەندروستییەکانی وڵاتەکەیەدا نەبێت.