گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هاوسەری شاژنی بەڕیتانیا کۆچی دواییکرد

2021.04.09 - 14:14
App store icon Play store icon Play store icon
هاوسەری شاژنی بەڕیتانیا کۆچی دواییکرد

 ناس کورد-

بەگوێرەی میدیاکانی بەڕیتانیان ئەمڕۆ هەینی 9ی نیسانی 2021، شازادە فلیپ، هاوسەری شاژنی بەڕیتانیا کۆچی دواییکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆشکی پەکینگهام (هەینی 9ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "شازادە فیلیپی هاوسەری شاژنی بەریتانیا  لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، شازادە فلیپ بەیانی ڕۆژی هەینی بەشێوەیەکی سروشتی لە کۆشکی ویندسۆر کۆچی دواییکردووە.

 

جێی ئاماژەیە هاوسەرگیریی نێوان شازنە ئەلیزابێس و شازادە فلیپ 73 ساڵی بەڕێکرد و شازادە فلیب بەنیازبوو لە  10ی حوزەیران یادی 100-هەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی خۆی بکاتەوە.