گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە جەژندا چەند رووداوى هاتووچۆ لە سلێمانى روویداوە و چەند کەس گیانى لەدەستداوە؟

2019.06.07 - 08:22
لە جەژندا چەند رووداوى هاتووچۆ لە سلێمانى روویداوە و چەند کەس گیانى لەدەستداوە؟
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى رووداوەکانى هاتووچۆى رۆژانى جەژنى رەمەزان بڵاوکردەوە. . لەراگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى پارێزگاى سلێمانى ئاماژە بەوە کراوە، لە هەر سێ ڕۆژى جەژندا 10 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە کە دووانیان وەرگەڕان و حەوت پێکدادان و یەک شێلان بووە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەکۆى ئەو 10 رووداوە، حەوت رووداویان لەناو شاردا بووە و سێ رووداوەکەى تر لە دەرەوەى شار روویداوە. . راگەیەندراوەکە لە بارەى قوربانییەکانى ئەو رووداوانەوە ئاماژە بەوە دەکات، لەو رووداوانەدا 2 کەس گیانیان لەدەستداوە و 11 کەسى دیکەش برینداربوون. . بەگوێرەى داتاکانى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى، بەراورد بە جەژنى رەمەزانى پێشوو رووداوەکانى هاتووچۆ زیادیان کردووە بەوپێیەى پارساڵ و لە جەژنى رەمەزاندا تەنها 9 رووداوى هاتووچۆ روویداوە و تیایدا هیچ کەسێک گیانى لەدەست نەدا و تەنها 11 کەس بریندارببوون. .