ناس کورد-
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، ناكرێت هه‌ندێك لایه‌ن له‌ناو حكومه‌ت بن و له ده‌ره‌وه‌ش وه‌كو ئۆپۆزسیۆن ڕه‌فتار بكه‌ن، دەشڵێت، پێویستە ئەو گرژیەی هەیە کۆتایی پێبهێنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جه‌عفه‌ر ئیمینكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی فەرمیی حزبەکەیدا ڕایگەیاند،. " ناكرێت له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و گرژیهیی هه‌یه به‌رده‌وام بێت، ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن و پڕۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌گه‌ڕ بخه‌نه‌وه وه‌كو جاران."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، " ناكرێت هه‌ندێك لایه‌ن له‌ناو حكومه‌ت بن له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت به شێوازێكی دیكه و وه‌كو ئۆپزسینۆن ره‌فتار بكه‌ن."
ئەوەشی خستەڕوو، "زه‌مینه بۆ چاره‌سه‌ركردنی په‌رته‌وازه‌یی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و به‌یه‌كڕیزی ده‌توانین چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان بكه‌ین.
ڕۆژی پێنجشەممە 8ی نیسانی 2021 لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە سەرۆکایەتیی هەرێم لەشاری هەولێر کۆبوونەوە بەمەبەستی لێکنزیکبوونەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان.