کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا لە ناحیەی بێتواتە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش برینداربووە. . ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی ئایاری 2019، لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان ناحیەی بێتواتە و ناحیەی بالیسان لە نزیک گوندی وەرێ ئۆتۆمبیلێکی جۆری پاسی بچوک بە دوو سەرنشینەوە لە ڕێڕەوی خۆی لایدا و وەرگەڕا. . بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕووداوەکە ژنێک و پیاوێک کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەبووە گیانیان لەدەستداوە و سەرنشینێکی تریش برینداربووە. . بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس سەرنشین و شۆفێری پاسەکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون و پۆلیس لەوبارەوە لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە. .