ناس کورد-
وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستگیرکردنى ئەندامێکى داعشى لەکەرکوک راگەیاند کە جانتایەکى پڕ لە بۆمب و مۆبایلى پێ بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەیاننامەیەکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، مەفرەزەکانى پۆلیسى کەرکوک بە هاوکارى لەگەڵ یەکەکانى سوپا و هەواڵگرى، توانیویانە تیرۆریستێک دەستگیر بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسە جانتایەکى پێ بووە کە دوو دۆمبى لکێنراو، کەلوپەلى تایبەت بە تەقینەوە و مۆبایلى تێدا بووە.
دواى دەستگیرکردنى ئەو ئەندامەى داعش رادەستى هەواڵگرى عێراق کراوە بەمەبەستى ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا.