گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشت بەست بەحساباتی فەلەكی

مەرجەعێكی شیعە: سێ شەممە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانە

2021.04.08 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجەعێكی شیعە: سێ شەممە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانە

 

ئایەتوڵڵای عوزما كەمال حەیدەری فەتوای دا كە بەپێی حساباتە فەلەكییەكان رۆژی سێ شەممە كە هاوتای 13 نیسانی 2021 دەكات یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نووسینگەی ئایەتوڵڵا حەیدەری لەبەیاننامەیەكدا كە "ناس كورد" دیویەتی ( 8 نیسانی 2021) ڕونیدەكاتەوە، دیدگای فیقهی ئایەتوڵڵا حەیدەری، پشت بەستنە بەحساباتی زانستی و فەلەكی یەكلایی كە كێشە و مشتومڕی لەسەر نەبێت، ئەو حسابانەش ئاماژە بەوە دەكەن كاتژمێر 02:31 خولەكی ئێوارەی دوو شەممە 12 نیسان مانگی ڕەمەزان لەدایك دەبێت و نوێ دەبێتەوە بەكاتی جیهانی، ئێوارەكەشی بە دووربین و تەلەسكۆب دەكرێت مانگ بەچاو ببینرێت لەبەر ئەمەش سێ شەممە كە رۆژی دواتر دەكات یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.

 

پێشتر نووسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعە لەبڵاوكردنەوەی ساڵنامەی ڕەمەزاندا، پێشبینی كردبوو چوار شەممە 14 نیسانی 2021 یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان بێت.

 

دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان لەناو مەرجەعەكانی شیعە جیاوازە و هەریەكەیان پشت بەو دیدگا شەرعزانییە دەبەستێت كە لەسەری دەڕوات، هەندێكیان بینینی مانگ بەچاوی ڕووت دەكەنە مەرج و هەندێكیشان لاریان لەپشت بەستن بە دووربین و تەلەسكۆب و بەكارهێنانی تەكنەلۆجیا نییە لەگەڕان بەدوای مانگدا.

 

ئایەتوڵڵا كەمال حەیدەری كە پلەی عوزمای هەیە، مەرجەعێكی شیعەی عێراقیی نیشتەجێی شاری قومە، لەدایكبووی شاری كەربەلایە (1956)، بەبیروبۆچوونە تایبەتەكانی و دەركەوتنە میدیاییەكانی ناسراوەتەوە و لەعێراق و ئێرانیش شوێنكەوتەی هەیە.

me_ga.php?id=3159