ناس کورد-
موقتەدا سەدر، ڕابەرى ڕەوتى سەدر ڕایگەیاند، زیادبوونى ژمارەى توشبووان بەپەتاى کۆرۆنا بەهۆى پابەندنەبوونە بە ئەرکە ئاسمانیى و ڕێنماییە ئایینیەکانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەمیانەى توێتێکى دا کە لە هەژمارى تویتەرەکەى بڵاوى کردووەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (8ى نیسانى 2021) موقتەدا سەدر ڕایگەیاندووە، " ئەوە بزانن کە بەردەوامى بەڵا واتا توڕەبوونى خودایى بەتایبەت ئەم پەتایە بەگشتى سەرتاسەرى جیهانى گرتووەتەوە بەعێراقەکەشمانەوە کە بۆ خراپتر گۆڕاوە و هیچ ئامۆژگارێکەرێکیش نیە بۆ دۆخەکە".
ڕابەرى ڕەوتى سەدر وتووشیەتى، " چۆن پێشبینى نەمانى پەتاکە دەکەن، ئێوە نە پابەندن بەئەرکە ئاسمانیەکانەوە نە بەڕێنمایە تەندروستییەکانەوە هەر بۆیە لەم ڕۆژانەدا ژمارەى توشبووان زیادى کردووە."
ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەریمی کوردستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە زیادبووندایە و بەرپرسانی تەندروستیش پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە بەهۆکار دەزانن.