ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای شێخان ئافرەتێک گیانی لەدەستدا و پیاوێکیش برینداربوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئازاد تەنها، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، "شەوی ڕابردوودا لەڕێگای نێوان کۆمەڵگەی مهەت – شێخان ئۆتۆمبێلێکی پیکاب وەرگەڕا و بەهۆیەوە ئافرەتێک گیانی لەدەستدا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها پیاوێکیش برینداربووە و زیانێکی زۆری مادیش کەوتووەتەوە.