ناس کورد-
لیژنەى پەروەردە لە پەرلەمانى کوردستان دوو بژاردە دەخاتە بەردەم وەزارەتى پەروەردە بۆ چارەنووسى خوێندنى ئەمساڵ و ئەوانیش (یان بەردەوامیدان بە داخستنى دەرگاى قوتابخانەکان یاخود کردنى خوێندن بە ئۆنلاین).
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خویندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان (7ی نیسانی 2021) لەدوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی لیژنەکەیان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و نوێنەری یەکێتی مامۆستایان لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینەری بوو ڕایگەیاند، گفتوگۆمان لەسەر چارەنوسی خوێندن کرد و هەمووان دەزانین ئامارەکانی توشبووانی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە و بۆ ئەوەش هەمووان پێمان وابوو ناکرێت لە ئێستادا دەرگای قوتابخانە و خوێندنگەکان بکرێتەوە و لە هەوڵی دیاریکردنی ڕێگەیەکی دیکەین بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن، تاوەکو ئەمساڵی خوێندنی قوتابیان و خوێندکاران نەفەوتێت.
باسی لەوەشکرد، دوو بژاردە خراوەتە بەردەستی وەزارەتی پەروەدە ئەوانیش یاخود چاوەڕوانکردنی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان یاخود خوێندنی ئەلیکترۆنییە، بۆ ئەوەش وەزارەتی پەروەردە سەرپشکە ئەم دوو بژاردەیە بۆ لیژنەی باڵای ڕوبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەرز بکاتەوەو ئەوان بڕیاری بژاردەیەکیان بدەن.
ئەوەشی وت، "پۆلی دوازدەی ئامادەیی بەردەوامدەبن لە پرۆسەی خوێندن و زانکۆکانیش بەشێوەی ئاوێتە بەردەوام دەبن".