کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد - سابیر عەبدوڵا بەڕێوە بەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند لە دووەم ڕۆژی جەژندا لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان 22 کەس بە هۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە برینداربوون، برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختە. . خۆشناو حەسەن وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە ناس کوردی راگەیاند : " بە هۆی پابەند نەبوون بە رێنامەیەکانی هاتووچۆوە، خراپی ڕێگاوبانەکان لە دووەم ڕۆژی جەژندا لە سێ ڕووداوی هاتوچۆود 22 کەس بریندار بوون. . وتیشی :" ڕووداوی یەکەم لەنێوان مینی پاسێک و پیکابێکی جۆری توێتا بووە لەنێوان قەزای ڕانیە و ناحیەی بنگرد لە نزیک دەربەندی ڕانیە کە بەهۆیەوە نۆ کەس بریندار بوون، راشیگەیاند :" ڕووداوی دووەمیشیان لە سەر ڕێگای سەرەکی قەزای رانیە و قەزای دووکان بووە و لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی هیۆندای ئەلەنترای تەکسی و مازدایەک ڕویداوە کە بەهۆیەوە هەشت هاوڵاتی بریندار بوون ، ڕووداوی سێیەمیش لە گوندی مەمکان لە قەزای پشدەر ڕوویداوەو بەهۆیەوە پێنج هاوڵاتی کە ئەندامی یەک خێزانن برینداربوون. . وتەبێژەکەی هاتووچۆی ڕاپەرین ئاماژەی بەوەشکرد بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە سیانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون . ساڵانە لە بەر خراپی ڕێگاوبانەکان و پابەند نەبونی شۆفێران بەڕێنماییەکانی هاتووچۆوە سەدان ڕووداوی هاتووچۆ لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین ڕوودەدان. .