گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سێ بەشی تەواو بووە’’

ڕەوتی حیکمە باس لە هاوپەیمانێتی لەگەڵ یەکێتی و پارتی دەکات

2021.04.06 - 23:39
App store icon Play store icon Play store icon
ڕەوتی حیکمە باس لە هاوپەیمانێتی لەگەڵ یەکێتی و پارتی دەکات

ناس كورد-

ڕەوتی حیکمە ڕەتی دەکاتەوە بەشدارى لە هاوکێشەى هاوپەیمانێتیەکانى فەتح و سائرون بکەن و دەڵێت، هاوپەیمانێتیەکى فرە پێکهاتە پێکدەهێنن و سێ بەشی تەواو بووە و تەنها لایەنى کوردى ماوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەلیغ ئەبو کەلەل، ئەندامى مەکتەبى سیاسى ڕەوتی حیکمەی عەمار حەکیم لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا (6ى نیسانى 2021) کە ناس کورد تەماشای کردووە باسى لەوەکردووە، ڕەوتی حیکمە بەشدارى لە هاوکێشەى هاوپەیمانێتیەکانى فەتح و سائرون ناکات و کار بۆ هاوپەیمانێتیەکى فرە پێکهاتە دەکات، "پێمانوایە بەبێ لایەنى کوردى هاوپەیمانێتیەکە بەهاى نابێت."

 

ئاماژەى بەوەشداوە، هاوپەیمانێتی لەگەڵ "یەکێتى نیشتمانى کوردستانى جێگەی قبوڵکردنە، لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستانیش هەر جێگەی قبوڵە بەڵام هەندێک مەرجى هەیە، ئێستادا سێ لەسەر چوارى هاوپەیمانێتیەکەمان تەواو بووە لەسەر لایەنى کوردى ماوە."

 

ئەبو کەلەل جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئەگەر لە هەڵبژاردنى داهاتوودا زۆرینەیان بەدەستنەهێنا کە 165 کورسییە و خەڵک متمانەى پێنەدان، ئەوا دوو بژاردەیان لەبەردەستدایە، یاخود پشتگیرى دەوڵەتێکى بەهێز و بەتوانا دەکەن لەلایەن چەند هێزێکەوە ئەویش بە مەرج، یاخود ئەوەیە دەبن بە ئۆپۆزسیۆن، داواش لەو هێزانە دەکەن کە چەکیان هەیە، چەکەکانیان فڕێ بدەن و بچنە هاوپەیمانێتیەکەیانەوە.

 

ئەندامەکەى مەکتەبى سیاسى ڕەوتی حیکمە هێمای بۆ ئەوە کرد کە ئەگەر سیناریۆی "هەڵبژارنى شکستخواردووى 2018 دوبارە ببێتەوە و خەڵک بە هەمان شێوە دەنگەکانیان بدەن، ئەوا سەرزەنشتى هێزە سیاسیە ڕاستەکان مەکەن و داواى دەستکەوتیان لێ مەکەن، پێویستە بژاردەى خەڵک ورد بێت ئەمجارە، ئەگەر ئەوە ڕووبدات ئەوا لە حکومەتدا بەشدارى ناکەین، هەروەها دوو هێندەى 2020 كاولکارى و وێرانى ڕوودەدات و شەڕى ناوخۆ ڕوودەدات سیستم دەڕووخێت."