گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پزیشکێکی دیاری هەرێم بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

2021.04.06 - 22:29
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێکی دیاری هەرێم بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، پڕۆفیسۆر د. تەیب سابیر، پزیشکی پسپۆڕی ڕاوێژکار لەبواری نەشتەرگەری گشتی و مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی پزیشکی و سەرپەرشتیار و بەرپرسی پڕۆگرامەکانی پێدانی پسپۆڕی بۆڕدی عەرەبی لەشاری هەولێر بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا كۆچی دوایی کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە پرسەنامەیەکدا دەڵێت، بە خەمو پەژارەیەکی زۆرەوە بەناوی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر (د. طیب صابر) پزیشکی پسپۆڕی ڕاوێژکار لەبواری نەشتەرگەری گشتی و مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی پزیشکی و سەرپەرشتیار و بەرپرسی پڕۆگرامەکانی پێدانی پسپۆڕی بۆڕدی عەرەبی لەشاری هەولێر دەکەین، کە بەداخ و ئەسەفێکی زۆرەوە بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا كۆچی دوایی کرد."

 

دەشڵێت، "خوالێخۆشبوو پزیشکێکی دڵسۆز و پێشەنگ و ناوداری نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر بوو، زۆر بەئەمەک و مرۆڤدۆستانە بە ڕێکوپێکی خزمەتی پزیشکی و ئەنجامدانی هەزاران نەشتەرگەری و چارەسەری نەخۆش و پێگەیاندن و پێدانی پسپۆڕی بووە بە پزیشکان، یەکەمین پزیشکی کورد بوو لەسەر ئاستی عێراق شەڕەفی وەرگرتنی ناونیشانی ئەزموونکاری نێودەوڵەتی لەوڵاتی شاهانەی بەریتانیا بۆ پێدانی پسپۆڕی پزیشکی بۆ قوتابیانی پزیشکی نێودەوڵەتی لە کۆلێژی شاهانەی بەریتانی (Royal College) پێدرا."


"هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی (د. طیب صابر) و هەموو قوربانیانی نەخۆشی کۆڕۆنا و قوربانیان لە پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی، داواكارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی ببەخشێت."