ناس کورد-
له‌چوار مانگی ڕابردوودا، قائیمقامیه‌تی سلێمانی له رێگه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر لە 100 هەزار پارچە ده‌رمانی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرتووە كه به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێم كراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، پزیشكی ده‌رمانساز و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت (سێشەممە 6ی نیسانی 2021) ڕایگه‌یاند، به‌هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان، لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی له چوار مانگی رابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له 100 هه‌زار پارچه‌ی ده‌رمانی جۆراوجۆردا گرتووه كه به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "جۆری ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له ماوه‌به‌سه‌رچوو، بێ سه‌رچاوه و خراپ عه‌مباركردن پێكهاتووه".
ڕوونیشیکردووەتەوە، "له چوار مانگی ڕابردوودا لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (280) سه‌ردانی بۆ ده‌رمانخانه و نۆرینگه و هه‌موو ئه‌و شوێنانه ئه‌نجامداوه کە هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر روی تێده‌كه‌ن، له‌و ژماره (120) سه‌رپێچی و (45) داخستن و (15) ئاگاداركردنه‌وه و هه‌روه‌ها به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه دوو شوێن روبه‌ڕوی دادگا كراونه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئهوهكردووە، "به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌له‌ناوبردنی ده‌رمان، له‌ناوده‌برێت."