ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕایگەیاند، كارمه‌نده‌كه‌ی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه چه‌ند ڕۆژێك دیار نه‌مابوو و دەوترا "وونبووە" لهبازگهیهك له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كرا كه به ئه‌نقه‌ست خۆی ون كردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور (سێشەممە 6ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌واڵی دیار نه‌مانی كارمه‌ندێكی پۆلیسی هاتوچۆی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌وڵه‌بجه به‌ناوی (سەلاح حەمهكەریم حەمه‌غەریب) بڵاوکرایەوە کە له بنكه‌ی هاتووچۆی بیاره ده‌وامی كردووه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن به‌شی بازگه‌كانی بهریوهبهرایهتیمان له بازگه‌ی خورماڵ له‌كاتی هاتوچۆیدا ده‌ستگیر كرا‌و دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه ناوبراو به‌ئه‌نقه‌ست خۆی ونكردووه."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " هۆكاری خۆونردنەکەشی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ڕادەست به بنكه‌ی پۆلیسی بیاره ده‌كرێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌ڕاوی ونبوونی له‌وێ بۆ كراوه‌ته‌وه."