گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی دارستان: ئامادەکاریمان بۆ هەر حاڵەتێکی سوتانی دەغڵودانی جوتیاران کردووە

2019.06.06 - 12:31
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی دارستان: ئامادەکاریمان بۆ هەر حاڵەتێکی سوتانی دەغڵودانی جوتیاران کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند ئامادەکارییان کردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەر ئاگرێک کە لەسنورەکەیان بکەوێتەوە بەتایبەت لەدەغڵودانی جوتیاران و پوشوپاوانی لەوەڕگاکان. . هێمن کەمەرخان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: نزیکەی مانگێکە پۆلیسی دارستانی سلێمانی لە ئامادەباشیدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی هەر ڕوداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەدارستان و پوشوپاوانی سنوری پارێزگاکە، وتیشی: هەماهەنگی تەواو کراوە لە نێوان پۆلیسی دارستانی سلێمانی وهەموو دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی پارێزگای. . ئاماژەی بەوەشکرد" کە ژمارەیەک کۆبوونەوە لە نێوان  قایمقامیەتی سلێمانی وپۆلیسی هاتووچۆ وبەرگریی شارستانی و پۆلیسی دارستان کراوە، بۆ ڕووبەرووبونەوەی هەرئەگەرێکی ئاگرکەوتنەوە هاوشێوەی ئەوەی لە پارێزگاکانی کەرکوک  و سەلاحەدین ڕوویاندا. . هێمن کەمەرخان باسی لەوەکرد جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەک کەرەستەی دژە ئاگرو ئاگر کوژێنەوە بۆ کارمەندانی پۆلیسی دارستان لە لایەن حکومەتەوە دابین کراوە کە پێشتر نەیانبووە . . نزیکەی مانگێکە ڕۆژانە ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە دەغڵودانی جوتیارانی کەرکوک و سەلاحەدین و ژمارەیەک پارێزگای دیکەی عێراق ڕوودەدات، کە زۆربەی ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە ئەو ئاگرکەوتنەوانە بە ئەنقەست ئەنجام درابن. .