ناس کورد-
لەشاری هەولێر کەسێک دەستگیرکرا کە خۆی کردبوو بە ئافرەت و بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە دەرۆزەی دەکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (سێشەممە 6ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "دوای چاودێرییەكی وردی كەسێك، كەوا بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە دەرۆزەی دەكرد، توانییان ناسنامەكەی ئاشكرا بكەن بە ناوی (ش.ع.ب) و دەستگیری بكەن، كە پیاو بوو و خۆی كردبووە ئافرەت و دەرۆزەی بە سێ لە خوشكەزاكانی دەكرد."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، كە ماوەیەكە ئەم كارە لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەی نزیك بازاڕی لەنگە دەكات و سێ خوشكەزاشی بۆ ئەو مەبەستە بەكار هێناون، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، راگیرا."