کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد لە ساڵیای گەمارۆکەی سەر قەتەر کاروانێک فڕۆکەی شەڕکەری جۆری Rafale ڕادەستی قەتەر کران. . ئاژانسی فەرمی قەتەر QNA بڵاویکردەوە، دوێنێ چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2019 ژمارەیەک فڕۆکەی شەڕکەری Rafale لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستەی ساڵی 2015 ئەنجامدرابوو ڕادەستی ئەو وڵاتە کراون. . ڕادەستکردنەکە له رێوڕه‌سمێکی فەرمیدا له بنكه‌ی ئاسمانی دوهان ئەنجامدراوە کە هه‌ریه‌ك له شێخ ته‌میم بن حامد میری قه‌ته‌ر، ئالسانی، خالید بن محه‌مه‌د ئه‌لعه‌تییه وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا به‌شدارییان تیادا كردوە. . ئاژانسەکە ئاماژەی بەژمارەی ئەو فڕۆکانە نەکردووە کە لەم کاروانەدا ڕادەست کراون بەڵام بەپێی زانیاری میدیاکان، ساڵی 2015 گرێبەستی کڕینی 24 فڕۆکە واژووکراوە و دواتر ژمارەکە بۆ 36 فڕۆکە زیادکراوە. . وادەی ڕادەستکردنەکە هاوکات بوو لەگەڵ دووەمین ساڵیادی ئەو گەمارۆ ئابورییەی خرایە سەر قەتەر، پێشتر لە مانگی شوباتدا کاروانێکی دیکەی ڕادەستکرابوو. . هەر یەکە لە سعوودیه، ئیمارات، به‌حرێن و میسر له 5ی حوزه‌یرانی 2017 هه‌موو په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر بڕی و گه‌مارۆی ئابوورییان خسته سه‌ر ئه‌و وڵاته، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداوی به‌دوای خۆیدا هێنا.