کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەوی ڕابردوو لەڕوداوێکی هاتووچۆدا لە سەر رێگای باعەدرێ و شێخان پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی تریش برینداربوون. . ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک بە ناس کوردی ڕاگەیاند ڕوداوەکە شەوی ڕابردوو 5ی حوەزیران کاتژمێر 11:30 خولەکی شەو لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا تاکسی و هۆندای تەکسۆندا ڕوویداوە. . وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک ئاماژەی بەوەدا ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە دایک و باوک و سێ منداڵیان پێکهاتوون لە ناو تەکسیەکەدا بوون و دوو کەسی تریش برینداربوون کە برینەکەیان سەختە. . بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی هاتووچۆ تەواوی سەرنشینەکانی تەکسیەکە گیانیان لەدەستداوە. [embed]https://youtu.be/jZCRNyE9P3w[/embed]