ناس کورد-
ڕەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا له‌باره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك له ئه‌دمیراڵه خانه‌نشینه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، "بێگومان ئەمە کارێکی بەدنیازانەیە کە لە نیوەشەوێکدا ئەنجامدراوە، ئه‌ركی ئه‌دمیراڵه خانه‌نشینه‌كان ئه‌وه نییه له‌باره‌ی بابه‌تێكی جێگه‌ی مشتومڕی سیاسیی ڕاگه‌یه‌ندراوگه‌لێك بڵاوبكه‌نه‌وه كه ئاماژه‌ی كوده‌تا له‌خۆبگرێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو وتارێكی پێشكه‌شكرد و باسی له هه‌ریه‌ك له ڕاگه‌یه‌ندراوی ژماره‌یه‌ك له ئه‌دمیراڵه خانه‌نشینه‌كان، رێككه‌وتننامه‌ی مۆنترۆ و نۆكه‌ندی ئیستانبوڵ كرد.
سه‌ره‌تا ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی ژماره‌یه‌ك له ئه‌دمیراڵه خانه‌نشینه‌كانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، "بێگومان ئەمە کارێکی بەدنیازانەیە کە لە نیوەشەوێکدا ئەنجامدراوە".
وتیشی، "ئه‌ركی ئه‌دمیراڵه خانه‌نشینه‌كان ئه‌وه نییه 104 كه‌سیان كۆببنه‌وه و له‌باره‌ی بابه‌تێكی جێگه‌ی مشتومڕی سیاسیی ڕاگه‌یه‌ندراوگه‌لێك بڵاوبكه‌نه‌وه كه ئاماژه‌ی كوده‌تا له‌خۆبگرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به سیفه‌تی ئه‌دمیراڵی خانه‌نشینیش بێت، هه‌وڵێكی له‌وشێوه‌یه بوختانه له دژی سوپای قاره‌مانی توركیا".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه، هیچ كارمه‌ندێكی خانه‌نشینی كه‌رتی گشتیی، مافی ئه‌وه‌ی نییه به‌وشێوه‌یه به كۆمه‌ڵ رێگه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه بگرێته به‌ر و ڕایگه‌یاند، " ناتوانین به‌مه بڵێین ئازادی راده‌ربڕین. ئازادیی راده‌ربڕین رسته‌گه‌لێك ناگرێته‌وه كه له‌رێگه‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه له ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراو بكه‌یت. هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر دیموكراسیی توركیا، له‌دوای راگه‌یه‌ندراوی له‌و چه‌شنه هاتووه. بێگومان ئەمە کارێکی بەدنیازانەیە کە لە نیوەشەوێکدا ئەنجامدراوە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، "به‌تایبه‌ت سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه و مكوڕیمان له‌وه‌ی هه‌ر رێكارێك كه پێویسته بگیرێته به‌ر، نیشانده‌ده‌ین. كه‌سانێك په‌یدا ده‌بن كه ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌نه ئامرازی قۆرخكاریی سیاسی. له‌گه‌ڵ ئه‌واندا له‌سه‌ر سندوقه‌كان له یه‌كتری ده‌پرسینه‌وه".
وتیشی، "بەشێک لەو فەرماندانەی راگەیەندراوەکەیان واژووكردووه، دژ بە هەوڵی کودەتاکەی فەتۆ هیچ هەڵوێستێکمان لێ نەبینین".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، "جارێکی دیکەش لەگەڵ گەلەکەمان سنوور بۆ ئەو کەسانە دیاری دەکەینەوە کە بوێری ئەوەیان کردووە هەڕەشە لە گەلەکەمان و دەسەڵاتی هەڵبژێردراوی بکەن".
ئەردۆغان وتی، "ماوەیەکە بەشێک لە سیاسەتمەدار و پەرلەمانتارەكانی پێشوو، و ئەو بەناو رۆشنبیرانەی بە لێدوانە توندەکانیان دژی وڵاتەکەمان ناسراون، دەیانەوێت سیستمی یاسا و بەڕێوەبردنی وڵات بکەنە ئامانج. زۆرینەی ئەم کەسانەش ئەوانەن کە لەم وڵاتەدا بەردێکیان نەخستووەتە سەر بەرد و بە ئەندازەی گەردێک سوودیان بۆ گەلەکەمان نەبووە".
سه‌ركۆماری توركیا سه‌باره‌ت به راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن لە چەقی ئەم کارەدایە" و ڕایگه‌یاند، "بانگه‌وازیان لێده‌كه‌ین هه‌ڵوێست له به‌رژه‌وه‌ندیی دیموكراسیی وه‌ربگرن".
وتیشی، "ئه‌و هه‌لپه‌رستانه‌ی كه به‌شوێن ئه‌وه‌وه‌ن له كاره‌ساته‌كانی به‌سه‌ر وڵات و گه‌له‌كه‌یاندا دێت، ده‌سه‌ڵات بۆ خۆیان بپچڕن، حه‌واڵه‌ی لای بڕیاری گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین".
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، "گۆڕینی ئەو پرسانه‌ی كه دەکرێت لە چوارچێوەیەکی یاسایی و دیموکراسیدا چارەسەر بکرێن بۆ به‌هانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی راگەیه‌ندراوگه‌لێك كه ئاماژه‌ی کودەتا له‌خۆده‌گرن، هەڕەشەیەکی ئاشکرایە بۆسەر دەستووری وڵاتەکەمان".
ڕێككه‌وتننامه‌ی مۆنترۆ
ئه‌ردۆغان دواتر باسی له رێككه‌وتننامه‌ی مۆنترۆ كرد و ئاشكرایكرد، "له ئێستادا نه هه‌وڵ و نه نیازی ده‌رچوونمان له رێككه‌وتننامه‌ی مۆنترۆ نییه"، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "پێمانوایه ده‌ستكه‌وته‌كانی مۆنترۆ بۆ وڵاته‌كه‌مان گرنگه و تا ئه‌و كاته‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌نجامدانی باشتر ده‌بێت، پابه‌ندییمان به‌و رێككه‌وتننامه‌یه درێژه پێده‌ده‌ین".
وتیشی، "به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و له داهاتوودا ئه‌م پێویستییه بێته ئاراوه، ئه‌وا له چاوخشاندنه‌وه به هیچ رێككه‌وتننامه‌یه‌كدا له‌پێناو گه‌یاندنی وڵاته‌كه‌مان به باشتر، سڵناكه‌ینه‌وه".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی راگه‌یه‌ندراوه‌كه به رێككه‌وتننامه‌ی مۆنترۆوه، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئامانج ئه‌وه بێت له مشتومڕه‌كانی په‌یوه‌ست به رێككه‌وتننامه‌ی مۆنترۆ رۆڵیان هه‌بێت، ئه‌وا رێگای ئه‌مه بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراو نییه، به‌ڵكو گوزارشتكردنه له بۆچوونه‌كان له جیهانی ئه‌كادیمییدا".
نۆكه‌ندی ئیستانبوڵ
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواتر باسی له گرنگیی نۆكه‌ندی ئیستانبوڵ بۆ توركیا كرد و ڕایگه‌یاند، "ئه‌وانه‌ی كه دژی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌وه‌ستنه‌وه كه مافه‌كانی سه‌روه‌ریی نیشتمانیی توركیا پته‌و ده‌كات، گه‌وره‌ترین دوژمنی ئه‌تاتورك و كۆمارن".
هه‌روه‌ها وتی، "له‌پاڵ ئه‌وه‌ی توركیا له سایه‌ی نۆكه‌ندی ئیستانبوڵدا، باری گرانی هاتووچۆی ده‌ریایی له گه‌رووی ئیستانبوڵ سووك ده‌كات، له ده‌ره‌وه‌ی سنوورداركردنه‌كانی مۆنترۆ، به جێگره‌وه‌یه‌ك كه به ته‌واوه‌تی له سه‌روه‌ریی خۆیدایه، ده‌گات. ئه‌مه خه‌باتی ئێمه‌یه له‌پێناو سه‌روه‌رییدا".