ناس کورد-
سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆتایى بە گەشتەکەى بۆ ئیمارات هێنا و دەگەڕێتەوە بۆ عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق (5ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد کە "مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەدواى کۆتایهێنان بە گەشتەکەى بۆ ئیمارات دەگەڕێتەوە بۆ عێراق".
پێشتر لەکاتى سەردانەکەى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ شارى ئەبوزەبى، ئیمارات بڕیاریدا بە بڕى 3 ملیار دۆلار لەعێراق وەبەرهێنان بکات.
لەسەردانەکەیدا بۆ ئەو وڵاتە کازمى لەگەڵ بەرپرسانى ئیمارات کۆبوەوە و تاوتوێى پەیوەندییەکانى نێوان ئەو دوو وڵاتە و پەرەپێدانى هەماهەنگى ئابورى نێوانیان کردەوە و ڕێکەوتن لەسەر دروستکردنى ئەنجومەنى کارى عێراقى-ئیماراتى.