گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێکى کورد: بودجە کارتێکى فشار بوو دژى هەرێم

2021.04.04 - 23:33
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى کورد: بودجە کارتێکى فشار بوو دژى هەرێم

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى کورد لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بەپێى ڕاگەیەندراوى حکومەتى فیدراڵى یەکشەممەى داهاتوو پرۆژە یاساى بودجە دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، پێشى وایە پرۆژە یاساکە کارێکى فشارى سیاسى بوو دژى هەرێمى کوردستان بەکاردەهێنرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەرێم کەمال ئەندامى پەرلەمانى عێراق لەفراکسیۆنى یەکێتى (یەکشەممە، 4ى نیسانى 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى سکاى نیوز ئاماژەى بەوە کرد، بەپێى ڕاگەیەندراوى حکومەت پرۆژە یاساى بودجەى گشتى عێراق ڕۆژى یەکشەممە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، ئەوەش دواى تێپەڕاندنى لە پەرلەمان.

 

ڕونیشیکردەوە، گومانى تێدا نییە کە دەرگا بەڕووى سیاسەت و پلانە ئابوریەکان و بەرنامەکانى گەشەپێدان و وەبەرهێنان دەکاتەوە، هیواداریشە پرۆژە یاساکە هاوکارى گەشەسەندنەوەى ئابوریى بکات و هەوڵ شکاندنى ئەو وەستانە بکات کە پەتاى کۆرۆنا سەپاندى.

 

ئەو پەرلەمانتارە کوردە باسى لەوەشکردووە، پەرلەمان ڕۆڵى گرنگى هەبوو لە ڕوبەڕوبونەوەى ئەو قەیرانە ئابورییە توندە و کارکردن بۆ کەمکردنەوەى خەرجییەکان و زیادکردنى داهات، ئەوەش لە گرنگترین خاڵەکانى پرۆژە یاساى بودجەیە.

 

هەرێم کەمال ئاغا وتوشیەتى، فراكسیۆنى یەکێتى و وەفدى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى ڕۆڵى گەورەیان هەبوو لە تێپەڕاندنى بودجە، ئەوەش لە ڕێگەى سیاسەتى نەفەس درێژى و سور بوون لەسەر گەیشتنە ڕێککەوتن.

 

لەو بڕوایەشدایە، پرۆژە یاساى بودجە کارتێکى فشارى سیاسى بوو دژى هەرێم بەکاردەهێنرا و ئەوەش زیانى بە ئابورى گشتى عێراق و سەقامگیرى سیاسى وڵات گەیاند، هیواخوازە کە تێپەڕاندنى پرۆژە یاساکە سەرەتایەک بێت بۆ چارەسەرکردنى ناکۆکیەکانى نێوان هەرێم و بەغدا.