گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دڵنیاییەكیتر لە دارایی پەرلەمانەوە لەبارەی نرخی دۆلار

2021.04.04 - 22:51
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاییەكیتر لە دارایی پەرلەمانەوە لەبارەی نرخی دۆلار

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمان هیچ دەسەڵاتێکى نییە بۆ پەستان خستنە سەر بانکى ناوەندى بۆ گۆڕینى بڕیارەکانى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماجدە تەمیمى، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق (4ى نیسانى 2021) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە سەبارەت بە ئەگەرى ناچارکردنى بانکى ناوەندى بە گۆڕینى نرخى دۆلار لەلایەن پەرلەمانەوە رونیکردەوە، پەرلەمان دەسەڵاتى ئەوەى نییە پەستان لە بانکى ناوەندى بکات بۆ گۆڕینى بڕیارەکانى.

 

ڕونیشیکردەوە، گۆڕینى نرخى دراو بووە هۆى بەرزکردنەوەى یەدەگى بانکى ناوەندى لە 47 ملیار دۆلارەوە بۆ 56 ملیار.

 

لێدوانەکەى تەمیمى دواى ئەوە دێت پێشتر، موختار موسەوى، پەرلەمانتارى سەر بە هاوپەیمانى فەتح لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا باسى لەوەکردبوو، تەنانەت دواى تێپەڕاندنى بودجەش هەنگاوەکانى فشار دروستکردن لەسەر حکومەت بۆ دابەزاندنى نرخى دۆلار بەردەوامە، چونکە بەشێوەیەکى گەورە زیانى بە ئابوریى هاوڵاتیان گەیاندووە.

 

ڕونیشیکردەبوەوە، لە دانیشتنى داهاتوى پەرلەمان هەوڵى کۆکردنەوەى واژۆ دەدەین بۆ لێپرسینەوە لە پارێزگارى بانکى ناوەندى دەربارەى بڕیارى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار و بەردەوامى سور بوون لەسەر دانەبەزاندنى، پەستان دەخرێتە سەر پارێزگار بەهەموو ڕێگە یاساییەکان بۆ دابەزاندنى نرخى دۆلار، ئەگەر سور بوو لەسەر ڕەتکردنەوەى ئەوا داوا لە سەرۆکایەتى دەکەین لە ڕێگەى کۆکردنەوەى واژۆ کە لەپۆستەکەى لاببرێت و کەسێکى تر کە دنیابینییەکى چالاکى بۆ ئابوریى هەبێت بخرێتە شوێنەکەى.