گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هاوپەیمانى فەتح هۆشدارى لە دانەبەزاندنى نرخى دۆلار دەدات

2021.04.04 - 20:46
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانى فەتح هۆشدارى لە دانەبەزاندنى نرخى دۆلار دەدات

ناس کورد-

هاوپەیمانێتى فەتح لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بۆ لێپرسینەوە لە پارێزگارى بانکى ناوەندى واژۆى پێویست کۆدەکەینەوە و هۆشدارى ئەوەیدا ئەگەر رەتیکردەوە نرخى دۆلار دابەزێنێت ئەوا لەسەر کارەکەى لاى دەدەین.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موختار موسەوى، پەرلەمانتارى سەر بە هاوپەیمانى فەتح (4ى نیسانى 2021) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا باسى لەوەکرد، تەنانەت دواى تێپەڕاندنى بودجەش هەنگاوەکانى فشار دروستکردن لەسەر حکومەت بۆ دابەزاندنى نرخى دۆلار بەردەوامە، چونکە بەشێوەیەکى گەورە زیانى بە ئابوریى هاوڵاتیان گەیاندووە.

 

ڕونیشیکردەوە، لە دانیشتنى داهاتوى پەرلەمان هەوڵى کۆکردنەوەى واژۆ دەدەین بۆ لێپرسینەوە لە پارێزگارى بانکى ناوەندى دەربارەى بڕیارى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار و بەردەوامى سور بوون لەسەر دانەبەزاندنى.

 

ئەو پەرلەمانتارە جەختیلەوەشکردووەتەوە، پەستان دەخرێتە سەر پارێزگار بەهەموو ڕێگە یاساییەکان بۆ دابەزاندنى نرخى دۆلار، ئەگەر سور بوو لەسەر ڕەتکردنەوەى ئەوا داوا لە سەرۆکایەتى دەکەین لە ڕێگەى کۆکردنەوەى واژۆ کە لەپۆستەکەى لاببرێت و کەسێکى تر کە دنیابینییەکى چالاکى بۆ ئابوریى هەبێت بخرێتە شوێنەکەى.