گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مەرجى ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە ئاشکرا دەکرێت

2021.04.04 - 20:45
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجى ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئێران جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنى ئەتۆمى تەنها بەهەنگاوێک لەلایەن ئەمەریکاوە دەکرێت، نەک هەنگاو بەرامبەر بەهەنگاو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەباس عێراقچى، یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئێران (4ى نیسانى 2021) لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، هیچ پێشنیارێک بۆ گەڕانەوەى ڕێککەوتنى ئەتۆمى پەسەند ناکەن ئەگەر لەسەر بنەماى ئێران هەنگاوێک بنێت لەبەرامبەر هەنگاوێکى بەرامبەردا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، مەرجى ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە ئەوەیە کە واشنتۆن یەکەمجار پابەندى بەڵێنەکانى ببێت و سزاکان هەڵبگرێت و تارانیش بەدواداچوونى بۆ دەکات و پابەند دەبێت.

 

عێراقچى ئەوەشى ڕوونکردەوە، هیچ دانوستانێک بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا لەڤیەننادا ناکرێت و ئەگەر وڵاتانى 4+1 توانییان واشنتۆن قایل بەمەرجەکانى ئێران بکەن ئەوا تارانیش دەستدەکات بە گرتنەبەرى ڕێڕەوى ڕێککەوتنەکە.

 

لەبارەى ناوەڕۆکى دانوستانەکانى ڤیەنناشەوە، یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئێران باسى لەوەش کرد، دانوستانەکانى ڤیەننا کە بڕیارە ڕۆژى (سێشەممە)ى داهاتوو بەڕێوەبچێت، بەتەواوى هونەرى دەبن و تارانیش گفتوگۆ لەسەر هەڵگرتنى ئەو سزایانە دەکات کە دەبێت هەڵبگیردرێن و مەرج و داواکارییەکانى خۆى دەگەیەنێتە ئەو وڵاتانە.